باڵابەرزەکان زیاتر تووشی کۆڕۆنا دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵابەرزەکان زیاتر تووشی کۆڕۆنا دەبن

 

زانایانی بەریتانیی زانکۆی ئاکسفۆرد بەدرێژایی چەند مانگە لێکۆڵینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و تووشبووانی ئەم نەخۆشییە دەکەن و هەمیشە ئاکامی توێژینەوەکانیان لاپەڕەیەکی نوێیە لەمەڕ ناساندنی زیاتری ڤایرۆسی Covid -19، ئەوان لە نوێترین توێژینەوەکانیان لەسەر تووشبووان ئاشکرایان کرد، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون باڵابەرزن، واتە زۆربەی تووشبووان باڵایان 185 و سەرووی ئەم ژمارەیەیە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کۆڕۆنا کێشی کەمە و تا ماوەیەکی زۆر لە هەوادا دەمێنێتەوە و ئاراستەی هەوا بەرەو سەرەوەیە، بۆیە زانایان ئاشکرایان کرد، رێژەی ئەو پیاوانەی باڵایان بەرزە و تووشی کۆڕۆنا دەبن، دوو هێندەی کورتەباڵاکانە.