ئایا ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئایا ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە؟

 

زانایان و توێژەرانی وڵاتی بەریتانیا لە نوێترین لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت، ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کاغەز و کتێب و هەر شتێکی تر، کە پێکهاتەکەی لە کاغەز و کارتۆنە، زیندوو دەمێنێتەوە.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی (بی بی سی) لەمەڕ ئەم بابەتە لە زاری زانایانەوە بڵاوی کردەوە، ڤایرۆسی Covid-19 بۆ ماوەی 24 سەعات لەسەر کاغەز و کارتۆن زیندوو و چالاکە، بۆیە ئەگەر کتێب یاخود شتێکی کاغەزییتان کڕی، کە بۆ شۆردن نابن، پێویستە دوای 24 سەعات بەکاری بهێنن، تا لەم ماوەیەدا ڤایرۆسەکە لەبەین بچێت.