کاریگەریی ماسکی ماست لەسەر پێست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاریگەریی ماسکی ماست لەسەر پێست

 

پزیشکانی بواری پێست لە پێگەی فەرمیی (جوان بە)دا ئاشکرایان کرد، پێکهاتەی ماست سوودی یەجگار زۆری بۆ تەندروستیی پێست هەیە و پێویستە هاوشێوەی ماسکێکی سادە بۆ پێست بەکاری بهێنن.

ماسکی ماست کاریگەریی هەیە لەسەر سپیبوونی پێست، هەروەها پاکبوونەوەی پەڵە قاوەییەکان لەسەر پێست. ماست بەئاسانی خانە مردووەکانی پێست لەبەین دەبات و جوانی و نەرمی بە پێست دەبەخشێت، تەنیا پێویستە بۆ ماوەی 15 خولەک هاوشێوەی کرێمی دەموچاو، کەمێک ماست لە پێستت بدەی، پاشان بە ئاوی سارد پێستت بشۆی.