گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور گرنگە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور گرنگە

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، ڕێككەوتنی هەردوو حكوومەت هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان بە گرنگ وەسف دەكات.

ئایات موزەفەر، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "گەشبینین بە هەنگاوە جددیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ڕێككەوتنی یەكجاری و چارەسەركردنی كێشەكانیان لە رێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور، دەستووریش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە عێراق حكوومەتێكی ئیتیحادیە و هەرێمی كوردستانیش حكوومەتێكی سەربەخۆی هەیە وەك هەرێمێكی سەربەخۆ كە بەشێكە لە عێراق".

ڕوونیشی كردەوە، ڕێككەوتنی هەردوو حكوومەت لەسەر بنەمای دەستوور، بە گرنگ دەزانن و لە دەستووردا ئەرك و مافەكانی هەردوو حكوومەت دیاری كراوە، هەر لە پرسی دەروازە سنوورییەكان و چۆنیەتیی دابەشكردنی داهات و بەڕێوەبەرێوەبەری ناوچە جێناكۆكەكان (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان).

گوتەبێژی هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی باسی لەوە كرد، بەرژەوەندیی حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەوەدایە بە رێككەوتنی یەكجاری بگەن. جەختیشی كردەوە كە ”كوردەكان لەگەڵماندا لەم وڵاتە هاوبەشن و لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا ڕۆڵیان هەبووە، نابێت كارێك بكرێت، ئاستەنگ بۆ ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بكرێت“.