وێنەیەکی نوێی سیستانی بڵاو دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنەیەکی نوێی سیستانی بڵاو دەکرێتەوە

وێنەیەکی نوێی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڵاو دەکرێتەوە.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) وێنەکەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو وێنەیە رۆژی شەممە 8-8-2020 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، گیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، عەلی سیستانی لە 4-8-1930 لە شاری مەشهەد لە ئێران لە دایک بووە و ئێستا مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقە.

هەرچەندە هەموو رووداوە گرنگەکانی عێراق بە فەتوا و ئاماژەی ئەو مەرجەعە بەڕێوە دەچن و سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە سەردانی دەکەن و رێنوێنی لێوەردەگرن، بەڵام هیچ جارێک وێنەی کۆبوونەوەکان بڵاو ناکرێتەوە.

وێنە نوێیەکەی سیستانی