چاودێرێک: ئەوانەی قەرزاری حکوومەت و مووچەخۆری بندیوارن دەیانەوێ لە پەنای خۆپیشاندانەوە خۆیان داپۆشن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چاودێرێک: ئەوانەی قەرزاری حکوومەت و مووچەخۆری بندیوارن دەیانەوێ لە پەنای خۆپیشاندانەوە خۆیان داپۆشن

“كاتێ لیستێكی مووچه‌ بڵاو ده‌کرێتەوە‌ هه‌ندێ لایه‌ن و که‌س ده‌یانه‌وێت خۆیان بکه‌نه‌ پاڵه‌وانی شاشه‌کان و سۆشیال میدیا”

چاودێرێکی سیاسی پێیوایە هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان لەلایەن هەندێ کەس و لایەنەوە بۆ داپۆشینی گەندەڵی و پۆخڵاوەتی خۆیانە، هەرکاتێکیش لیستی نوێی مووچه‌ لەلایەن حکوومەتەوە بڵاوبکرێتەوە‌ هەر ئەو لایەن و کەسانە ده‌یانه‌وێت خۆیان بکه‌نه‌ پاڵه‌وانی شاشه‌کان و سۆشیال میدیا، کە ئەوە بە فشاری ئەوان بووە.

ئاراس عەبدوڵا، چاودێری سیاسی بۆ (باسنیوز) رای گەیاند، دابه‌شکردنی مووچه‌ ئه‌رکی حکوومه‌ته‌ دابینی بکات و مافی موچه‌ خۆرانیشه‌ داوای موچه‌ی خۆیان بکه‌ن له‌کات و ساتی خۆیدا، بۆیه‌ پێویسته‌ حکوومه‌ت رێگا چاره‌ی خێرا بدۆزێته‌وه‌ بۆ دابینکردنی مووچه‌، چونکه‌ هاووڵاتیانی کوردستان به‌رگه‌ی زۆری قه یرانه‌کان و کێشه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانیان گرتووه‌ و پشتگیری حکوومه‌تیان کردووه‌ له‌ هه‌موو بارودۆخێدا، گووتیشی “ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ هه‌رکاتێک حکومه‌ت لیستی نوێی مووچه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ هه‌ندێ لایه‌ن و که‌س ده‌یانه‌وێت خۆیان بکه‌نه‌ پاڵه‌وانی شاشه‌کان و سۆشیال میدیا به‌ بانگه‌شه‌کردن بۆ خۆپیشاندان یان هەڵمه‌تی راگه‌یاندن دژی حکوومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌ هۆی پاڵه‌ په‌ستۆی ئه‌وان بووه‌ مووچه دابه‌ش کراوه‌”.

ئاراس عەبدوڵا، ئەوەشی خستە ڕوو کە جێگای ئاماژە پێدانه‌ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ خۆیان به‌ شێکن له‌ گرفته‌کان و رێگر بوونه‌ له‌ خێرا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاکسازی و هه‌موو کات هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوە ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، چونکه‌ به‌ شێکیان قه‌رزاری حکوومه‌تن و به‌شێکی تریان مووچه‌خۆری بندیوار و خانه‌نشینی پله‌ باڵایان هه‌یه‌.