پەرلەمانتارێک: چاکسازییەکانی کازمی تەنیا بانگەشەی راگەیاندن و فەیسبووکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: چاکسازییەکانی کازمی تەنیا بانگەشەی راگەیاندن و فەیسبووکە

”وەزیرێک بەرپرسە لە ونبوونی زیاتر لە حەوت ملیار دینار“

پەرلەمانتارێکی عێراق باس لەوە دەکات، کە چاکسازییەکانی حکوومەتی ئێستای عێراق تەنیا بانگەشەی راگەیاندن و سۆشیال میدیایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9-8-2020، قوتەیبە جبوری، سەرۆکی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیری خوێندنی باڵا بەرپرسە لە ونبوونی حەوت ملیار و 300 ملیۆن دینار.

قوتەیبە جبوری هەروەها رایگەیاندووە، ئەوکاتەی نەبیل عەبدولساحب سەرۆکی زانکۆی نەهرێن بوو، ئەو بڕە پارەیەی بەهەدەر داوە و کەس نازانێ چی لەو پارەیە کراوە و ئێستاش بەردەوامە لە بەهەدەردانی پارە و گەندەڵی.

ئەو پەرلەمانتارە بە ئاماژەکردن بەوەی چەند جارێک مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان لە گەندەڵیی ئەو وەزیرە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ”هەستمان بە بێهیوایی کرد، چونکە کازمی هیچ هەنگاوێکی بۆ لێپێچینەوە لەو وەزیرە، نەناوە“.

قوتەیبە جبوری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە رێکارەکانی کازمی و حکوومەتەکەی بۆ چاکسازی تەنیا بانگەشەی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و لێپێچینەوە لە هیچ گەندەڵێک نەکردووە و نیازی چاکسازیشی نییە“.