كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەند وێنەیەکی نوێی شوێنەواری دێرینی قەڵای دمدم

قەڵای دمدم، قەڵایەکی مێژووییە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ و لە نزیک گەلی قاسملوو هەڵکەوتووە. قەڵای دمدم بەرلە ھاتنی ئیسلام بنیاد نراوە و دواتر لە ساڵی ١٦٠٩ بە دەستی ئەمیرخانی لەپزێڕین میری ناوداری برادۆست نووژەن کراوەتەوە و دوایی لە سەردەمی شا عەباسی سەفەویدا هێرشی کراوەتە سەر و دوای خۆڕاگرییەکی بێوێنەی دانیشتوانی قەڵاکە، بەهۆی خیانەتی هەندێ کەسەوە بەهۆی گرتنەوەی ئاوی خواردنەوە لە دانیشتوانەکەی، قەلاکە گیراوە.

قەڵای دمدم و خۆڕاگریی دانیشتوانەکەی بووەتە هەوێنی بەیتێکی ناسراوی ئەدەبی زارەکەیی کورد بەناوی (قەڵای دمدم) و هاوکات لە بەیت و شیعری شاعیراندا ڕەنگی داوەتە و لە شەرەفنامەدا بە قەڵای داوود ناوی هاتووە.

بە درێژایی مێژوو دەسەڵاتدارانی انوچەکە هەوڵیان داوە، مێژوو و ڕووداوەکانی پشت ئەو ئاسەوارە بسڕنەوە، یان لە بەرژەوەندیی خۆیدان بینووسنەوە، بەڵام گەلێک بەڵگە و دیکیۆمێنت لەبارەی ڕاستیی ڕووداوەکان لەبەردەستدان.

هاوکات دوو نووسەری ناسراوی کورد بەناوی عەرەبێ شەمۆ و جان دۆست دوو ڕۆمانی مێژوویان لەبارەی ئەو قەڵایەوە نووسیوە.