ته‌ندروستیی گه‌رمیان چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ته‌ندروستیی گه‌رمیان چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، چه‌ند ڕێنوێنییه‌كى بۆ خۆپارێزى له‌ په‌تاى كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان چه‌ند ڕێنوێنییه‌كى بۆ خۆپارێزى له‌ په‌تاى كۆرۆنا له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "هاووڵاتییان تووشبوون بە کۆرۆنا لە گەرمیان کەم بووەتەوە و ئەمەش لە ئامارەکانی ڕۆژانەدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کۆتایی پێھاتووە و ئیتر واز لە خۆپارێزی بهێنین و لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی سارد ببینەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بەڵکوو ڕێژەی تووشبوون لە سنوورەکە بەرچاوە و پەتاکە ھێشتا ھەر چالاکە، بۆ دامرکاندنەوەی چالاکیی پەتاکە و کەمکردنەوەی زیاتری ڕێژەی تووشبوون و نەھێشتنی ڤایرۆسەکە بە تەواوی، تەنیا ڕێگه‌ی خۆپارێزی ھەیە کە بە کۆ و پێکەوە بیگرینە بەر.

ته‌ندروستیی گه‌رمیان چه‌ند ڕێنوێنییه‌كى خۆپارێزیی ته‌ندروستی خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌وانیش بریتین له‌:

1- بەستنی دەمامک بە دروستی کە دەم و لووتت داپۆشێت، بەتایبەت لە شوێنی قەرەباڵغ.

2 - دەستشۆرین بە دروستی، بەشێوەیەک کە بە بەردەوامی دەستەکانت بە سابوون و شامپۆ بشۆیت، ھەر جارێكیش لە 40 چرکە کەمتر نەبێت.

3 - پاراستنی ماوەی سەلامەتی، واته‌ بوونی مەترێک لە نێوان تۆ و ھاوڕێکەتدا.

4 - دروستنەکردنی قەرەباڵغی و نەچوونە شوێنی چڕ.

5 - خۆکەرەنتینکردن و خۆجیاکردنەوە لەکاتی بوونی نیشانەی كۆرۆنا، ھەروەھا سەردان و ڕاوێژی پزیشک لەکاتی توندبوونی نیشانەکان.

6 - دەستنەدان لە دەم و لووت و چاو، چونکە ڕەنگە دەستت بە ڤایرۆسەکەوە بێت و لەکاتی دەستدانت لەو ئەندامانەت، ڤایرۆسەکە دەگوێزرێتەوە بۆ کۆئەندامی ھەناسەدانت و تووش دەبیت.