كۆمپانیایەكی مۆزەمبیق خاوەندارێتیی خۆی بۆ ئەو ماددەیە راگەیاند كە لە بەیرووت تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كۆمپانیایەكی مۆزەمبیق خاوەندارێتیی خۆی بۆ ئەو ماددەیە راگەیاند كە لە بەیرووت تەقییەوە

کۆمپانیای مۆزەمبیق بۆ دروستکردنی تەقەمەنییەکان شتی نوێی سەبارەت بە بارە نیترات ئەمۆنیۆمەکە ئاشکرا کرد، کە رۆژی سێشەمەی رابردوو لە بەندەری بەیرووت تەقییەوە و زیانێکی زۆری بە خەڵک و بینا و کەلوپەلەکانی لوبنان گەیاند.

بارەکە، کە پێکهاتبوو لە دوو هەزار و 750 تۆن لە مادەی نیترات ئەمۆنیۆم، کە بۆ دروستکردنی پەیین و تەقینەوەکان بەکار دێت، لە جۆرجیاوە بەرەو مۆزەمبیق هاتووە، بەرلەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنان بەرلە 7 ساڵەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، بەڵام سێشەممەی ڕابردوو لە بەیرووت تەقییەوە.

 

گوتەبێژێک بەناوی کۆمپانیای مۆزەمبیق بۆ دروستکردنی تەقینەوەکان گوتی، ئەو بارەی نیترات ئەمۆنیۆم، کە لە ساڵی 2013ەوە لە بەندەری بەیرووت دەستی بەسەردا گیرابوو، تاکە بارە، کە نەگەیشتە دەست کۆمپانیاکە، کە لەو بوارەدا کار دەکات.

تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی لەزاری گوتەبێژ بەناوی کۆمپانیاکە گواستوویەوە و گوتی: "ئەمە تاکە بارە، کە نەگەیشتە دەستمان. پێشتر شتی وا نەبووە، هەرگیز شتی وا رووی نەداوە".

گوتەبێژەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕای گەیاندووە: "هەمیشە، کە داوای شتێک دەکەی بۆ ئەوەی بیکڕی، وا نەبووە کە دەستت پێی نەگات، ئەم بارە بارێک نییە، کە لە پۆستەدا ون بووبێ، ئەمە بڕێکی ئێجگار زۆرە".

روونیشی کردووەتەوە، ئەو بارە نیترات ئەمۆنیۆمە تایبەت بوو بە دروستکردنی تەقینەوەکان بۆ کۆمپانیاکانی کانزاکان لە مۆزەمبیق، دووپاتیشی کردووەتەوە، کە بەر لە 7 ساڵان لە بەندەری بەیرووت دەستی بەسەردا گیراوە.

گوتەبێژەکە دووپاتیشی کردەوە، کە کۆمپانیایەکە پارەی بارەکەی نەداوە، چونکە بەدەستی نەگەیشتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە بارێکی دیکەی نیتراتی لەجیاتی ئەم بارە دەستبەسەرداگیراوەدا کڕیوە.

گوتەبێژی کۆمپانیایەکە سەرسامیی خۆی دەربڕی لەو ماوە زۆرەی کە بارە ئەمۆنیۆمەکە هەڵگیراوە و گوتی: "ناکرێ ئەم مادەیە بەبێ بەکارهێنان هەڵبگیرێت، ئەمە مادەیەکی ترسناکە و لەکاتی گواستنەوەدا پێویستە رەچاوی رێوشوێنی زۆر توندوتۆڵی بکرێت".

گوتیشی: "ئەم مادەیە ترسناکە و بۆ بەرهەمهێنانی تەقینەوەکان بەکار دێت، بەڵام وەک بارووت نییە، ئەمە وەک یارییە ئاگرینەکان زوو گڕ دەگرێ، لەم بارەوە بارووت سەلامەتترە".

بەگوێرەی لێدوانی ئەو گوتەبێژە سەرەڕای گەورەیی و زۆریی بارەکە، کە لە بەیرووتدا تەقییەوە، بەڵام ئەمە زۆر کەمترە لەو بڕەی، کە کۆمپانیای دروستکردنی تەقەمەنییەکان لە مۆزەمبیق مانگانە لە بەرهەمهێناندا بەکاری دێنێت، چونکە زۆر وڵات هەن ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تەن لە نیتراتی ئەمۆنیۆم بەکار دێنن.