تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 23 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 23 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئاشکرای کردووە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەرێمی "عەزنی"ی ئەفغانستان ٧ سەرباز کوژراون و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (ئوفوق)ی ئەفغانستان لەزاری تارق ئارین، گوتبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و بۆ سەر ناوەندێکی پۆلیس و لە گۆڕەپانی "کووتل رەوزە"ی شاری غەزنی ڕووی داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای تەقینەوەکە هێرشبەران ویستوویانە بچنە ناو ئەو بنکەی پۆلیسەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەرەنگاریان بوونەتەوە و هێرشبەرەکان کوژراون.

هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم هێرش و تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

هێرش و تەقینەوەکانی ئەفغانستان لە کاتێکدان کە دانوستانی نێوان گرووپی تاڵیبان و حکوومەتی ئەفغانستان بە نێوبژیوانیی ئەمریکا بەردەوامن.