بەڕێوەبەرى خانەنشینى هەرێم: چاکسازی لە بوارى خانەنشینى هەنگاوى باشى ناوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەرى خانەنشینى هەرێم: چاکسازی لە بوارى خانەنشینى هەنگاوى باشى ناوە

بەڕێوەبەرى گشتیى خانەنشینى هەرێم رایگەیاند چاکسازییان لە بوارى خانەنشینى و لیستى مووچەى خانەنشیناندا دەستپێکردووە، چەندین لیژنەش کار لەسەر یەکخستنەوە و پاکسازیکردن لە لیستى مووچەى خانەنشیناندا دەکەن و رێکیان دەخەنەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى هەرێم لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى ئەوەى حکوومەت بڕیاریدا یاساى چاکسازیى لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینیدا بکات، چەندین لیژنەى هاوبەشى جیاجیا لەگەڵ لایەن پەیوەندیدارەکان پێکهێندران بۆ ئەنجامدانى چاکسازیى و پاکسازیى لە لیستى مووچەى خانەنشینان و یەکخستنەوەیان بەپێى رێنماییەکانى وەزارەتى دارایی".

راشیگەیاند: "یەکێک لەو لیژنە هاوبەشانەى پێکهێندراوە کارلەسەر گەڕاندنەوەى ناوى خانەنشینانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکەن بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى هەرێم، چونکە بەڕێوەبەرایەتییەکانى خانەنشینى یەکەى 70 و 80 و وەزارەتى پێشمەرگە نامێنن و سەرجەم خانەنشینان لەیەک شوێن مووچە وەردەگرن، کارەکانى لپژنەکان بەردەوامە و هەنگاوى باشى ناوە بەڵام لەبەر بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا کارەکان کەمێک دواکەوتن".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" لە بارەى پلە باڵاکانیش کە پەرلەمانتار و وەزری و بەڕێوەبەرى گشتى و دادوەر و راوێژکارەکان دەگرێتەوە، ئەوا بە رێژەى جۆراوجۆر مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە، ئەوانەشى دوو مووچە وەردەگرن مووچەیەکیان دەبڕدرێت و لە 1ی 7ی 2020 ەوە بڕیارەکان دەچنە بارى جێبەجێکردنەوە".