لە شەش مانگی ئەمساڵدا ٣٣ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی هەرێمی کوردستان کراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە شەش مانگی ئەمساڵدا ٣٣ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی هەرێمی کوردستان کراون

بەشێکی نێردراوە بۆ شارەکانی عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٣ ھەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون کە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو ڕێژەکە کەمی کردووە.

نەوزاد ئەدھەم، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٣٣ ھەزار و ١٦٨ ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون کە ھەندێکیان لە ناو ھەرێمی کوردستان و ھەندێکیشیان براونەتە شارەکانی عێراق".

گوتیشی: "بەھۆی بارودۆخی دارایی و کۆرۆنا و داخستنی پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەک و قەدەغەی ھاتوچۆی نێوان شارەکان، ڕێژەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سێ ھێندە کەمی کردووە".