به‌وێنه.. لە تەقینەوەکەی لوبناندا مردووەکانیش زیانیان بەرکەوت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه.. لە تەقینەوەکەی لوبناندا مردووەکانیش زیانیان بەرکەوت

له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ به‌ دەردە‌كه‌وێت، كه‌ له‌ ئه‌نجامی تەقینەوەکەی لوبنان روویان داوه‌ و ته‌نانه‌ت مردووی گۆڕستانیش به‌ سه‌لامه‌تی لێی ده‌رباز نه‌بوون و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ 154 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 5000 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.

لەمبارەوە ئاژانسی (سكای‌نیوز)ی عه‌ره‌بی بڵاوی كردووەته‌وه‌، وێنه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی لوبنان كاریگه‌ریی كردووەته‌ سه‌ر مردووه‌كانی گۆڕستانێكی به‌یرووت و گۆڕه‌كانی هه‌ڵته‌كاندوون.

جێی باسه‌ هێشتا به‌ده‌یان كه‌س بێ سه‌ره‌وشوێن ماون، 154 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 5000 هه‌زار كه‌س بریندار بوون‌ و نزیکەی 300 هه‌زار كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌م زیانانە لە کاتێکدا‌ به‌ر میلله‌تێك ده‌كه‌ون، كه‌ به‌ده‌ست داڕمانی ئابووری و زیادبوونی تووشبوان هاووڵاتیانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ ده‌ناڵێنن.