نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی گۆرانیبێژ عه‌بدوڵا هه‌ركی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی گۆرانیبێژ عه‌بدوڵا هه‌ركی

 

عه‌بدوڵا هه‌ركی، گۆرانیبێژى كورد، تووشى كۆرۆنا بووه‌ و ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت.

فه‌تحوڵا هه‌ركی، برای عه‌بدوڵا هه‌ركی، كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی ته‌ندروستیی براكه‌یه‌تى، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020/8/8‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستیی عه‌بدوڵا زۆر باشه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت".

هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و گۆرانیبێژه‌‌ تووشی كۆرۆنا بوو، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ دۆخێكی ته‌ندروستی سه‌ختدا بوو، به‌ڵام وه‌ك براكه‌ی باسی ده‌كات كه‌ ته‌ندروستیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.

عه‌بدوڵا هه‌ركی جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌كیشه‌ وه‌ك پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی كار ده‌كات، كلیپ و گۆرانییه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.