نادین نەجیم ڤیدیۆی ساتی برینداربوونی خۆی لە تەقینەوەکەی بەیرووت بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نادین نەجیم ڤیدیۆی ساتی برینداربوونی خۆی لە تەقینەوەکەی بەیرووت بڵاو دەکاتەوە

خاتوو نادین نەجیم، ژنە هونەرمەندی لوبنانی، گرتەی ڤیدیۆیی ساتی برینداربوونی خۆی بەهۆی تەقینەوەکەی بەیرووت، بڵاو دەکاتەوە.

نادین نەجیم لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوو و پزیشکەکان بە ناچاری نەشتەرگەرییەکی گەورەی شەش کاتژمێرییان بۆ کرد.

لە گرتەکەدا، کە نادین نەجیم لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاوی کردووەتەوە، دەردەکەوێ، ئەو ژنە هونەرمەندە لە شوقەکەی خۆیدا، گرتەی ڤیدیۆیی دووکەڵە سپییەکەی بەر لە تەقینەوەکە تۆمار دەکات.

لە کاتی تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆییەکە، تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت رووی دا و ئەو ژنە هونەرمەندە کەوتە سەر زەوی و خوێنێکی زۆر بە ماڵەکەیدا بڵاو دەبێتەوە.

رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا و بەپێی دوایین ئامار، 157 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریان لێکەوتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە 300 هەزار کەس.

تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.