کۆشکی سپی وادەی سەردانی کازمی بۆ ئەمریکا دیاری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆشکی سپی وادەی سەردانی کازمی بۆ ئەمریکا دیاری دەکات

کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) وادەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، دیاری دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆشکی سپی رایگەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 20-8-2020، سەردانی ئەمریکا دەکات.

هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە، مستەفا کازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنی و تەندروستییەکان دەکەن، جگە لە هەماهەنگیی هەردوولا لە بواری نەوت.