كەركووك.. دوو گەنج كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەركووك.. دوو گەنج كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بە گوتەی بەرپرسێکی پۆلیس لە شاری کەرکووک لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو گەنجی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆمیز لە شاری كەركووك، ئەمڕۆ شەممە 8/8/2020 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە هاووڵاتییەكی كورد بەناوی (ر. ك. ت) لە گەڕەكی "پەنجا عەلی" شاری كەركووك، بە پەت خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

گوتیشی: "هۆكاری خۆخنكاندنی ئەو گەنجە نادیارە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ كەسوكارەكەیدا كراوە."

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەوەشی خستە ڕوو: "هەر شەوی رابردوو لە گەڕەكی "ئیمام قاسم" لە شاری كەركووك، گەنجێكی تەمەن 16ساڵی دیکەی كورد، بەناوی (ع. ع) خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەست داوە."