كامیرۆن دیاز لە سینەما دوور دەكەوێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كامیرۆن دیاز لە سینەما دوور دەكەوێتەوە

كامیرۆن دیاز خانمە ئەكتەری هۆڵیوود رایگەیاند دەیەوێ لە سینەما دوور بكەوێتەوە و گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆی بدات.


دیاز لە دیمانەكی بەرنامەی In goop Healthدا گوتی "سینەما بەشێكی زۆری ژیانی داگیركرد بووم، بڕیارم داوە لێی دوور بكەومەوە، لەمەودا گرنگی بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی خێزانەكەم دەدەم".


گوتیشی ئێستا لە بوارێكی دیكە كار دەكات، كە دروستكردنی خواردنەوە كهولییەكانە، ئێستا دەتوانێ زیاتر لەگەڵ منداڵەكانی كاتەكانی بەسەر ببات، لە ڕووی دەروونیشەوە زۆر ئارامترە لە جاران.


كامیرۆن دیاز تەمەنی 47 ساڵە و خاوەنی چوار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبە، لە ساڵی 2015وە هاوسەرگیری لەگەڵ بینجی مادنی گۆرانیبێژ كردووە.