ئاگر لە نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك كەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگر لە نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك كەوتەوە

تەرخان كراوە بۆ توشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شاری كەركووك كەوتەوە كە تەرخان كراوە بۆ تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.


قەیس عەبدولڕەزاق گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوەی كەركووك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە یەكێك لە كۆگاكانی دەرمان لە نەخۆشخانەی گشتیی شاری كەركووك كەوتەوە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و رێگەیان نەدا كۆگاكانی دیكەی دەرمان لە ناو هەمان نەخۆشخانە بسوتێن".


لە بارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرەشەوە، گوتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوەی كەركووك، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تاوەكو ئێستا هۆكاری سەرەكی كەوتنەوەی ئەو ئاگرە نەزاندراوە و زیانەكانیش بە وردی تا ئێستا بەردەست نین و لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە دەست پێدەكەن.


نەخۆشخانەی گشتیی شاری كەركووك، یەكێكە لە گەورەترین نەخۆشخانەكانی شاری كەركووك كە ئێستا تەرخان كراوە بۆ توشبووانی پەتای كۆرۆنا و حەفت كۆگای دەرمانیش لە ناو هەمان نەخۆشخانەدا هەیە.