ئارین مەسرور بارزانی چاڵێنجی بەستنی دەمامكی راگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئارین مەسرور بارزانی چاڵێنجی بەستنی دەمامكی راگەیاند


ئەمڕۆ هەینی ئارین مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چاڵێنجی بەستنی دەمامكی راگەیاند و لەمبارەیەوە هاشتاگێكی بەم ناوەوە بڵاوكردەوە #AreenMaskChallenge.


ئارین مەسرور بارزانی لە تۆڕی ئینستاگرامدا چاڵێنجەكەی بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستپێكردووە، لەمبارەیەوە هاووڵاتییانی كوردستانیش لە ئینستاگرام و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تردا كاردانەوەیان پێشان داوە و بە هاشتاگی #AreenMaskChallenge وێنەكانیان بە ماسكەوە بڵاوكردووەتەوە.


ئارین مەسرور بارزانی لەبارەی هۆكاری راگەیاندنی چاڵێنجەكەوە نووسیویەتی "پێویستە هەموومان دەمامك ببەستین، تا هۆشیاری گرینگی بەکارهێنانی دەمامك بەرز بکەینەوە و یارمەتی سەقامگیربوونی بارودۆخەکە بدەین".


دەشڵێ "هەر کێ دەیەوێ لەم چاڵێنجە بەشدار بێت با #AreenMaskChallenge بنووسێ و بە وێنەیەکی بە دەمامکەوە هاوبەش بێت. زۆر سوپاستان دەکەم، با پێکەوە سەلامەتی کۆمەڵگە، خێزان و هاوڕێکانمان بپارێزین".


ئەم چاڵێنجە لە كاتێكدایە كە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 15 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و رۆژانەش ژمارەی تووشبووان زیاد دەكات.