لە دیالە تیرۆریستێكی گەورەی ئەلقاعیدە دەستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دیالە تیرۆریستێكی گەورەی ئەلقاعیدە دەستگیر كرا

بەر لە 12 ساڵ 150 كەسی لە تەقینەوەیەكدا كوشت


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەرپرسێكی پۆلیسی دیالە، دەستگیركردنی گەورە تیرۆریستێكی رێكخراوی ئەلقاعیدەی راگەیاند، كە پێش 12 ساڵ لە رێگەی كردەوەیەكی تیرۆریستییەوە، بووبووە هۆكاری كوژرانی 150 هاووڵاتی.


نیهاد محەمەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیالە بە (باسنیوز)ی راگەیاند تیرۆریستێكی مەترسیداریان دەستگیر كردووە، كە بە ئەبو خەتاب ناسراوە و لە ساڵی 2008دا لە رێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە سنووری پارێزگای دیالە، بووە هۆی كوشتنی 150 هاووڵاتی سڤیل.


گوتیشی دوای 12 ساڵ، ئەمڕۆ هەینی ئەو تیرۆریستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیر كراوە، پاش ئەوەی لە دیالەوە چووەتە بەغدا.


بە پێی زانیارییەكان، ئەو تیرۆریستە ساڵانێك لە سنووری شاری بەلەدروز و شارۆچكەی مەندەلی بووە بۆ رێكخستنەوەی ڕیزەكانی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە.