هیندستان... فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر تێكشكا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هیندستان... فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر تێكشكا


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە هیندستان فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لە كاتی نیشتنەوەیدا، لەسەر ڕێڕەوی فڕۆكەخانەدا خزا و تێكشكا.


بە پێی لێدوانی گوتەبێژی كۆمپانیای فڕۆكەوانی هیندستان، ژمارەیەك سەرنشینی فڕۆكەكە بریندار بوون.


فڕۆكەكە سەر بە كۆمپانیای ئیندیا ئێكسپرێسە و 190 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کۆژیکۆد لە هیندستان نیشتووەتەوە، بەڵام بە هۆی بارانی زۆرەوە، لەسەر رێڕەوەكەی خزاوە و تێكشكاوە.