فڕۆكەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردوومان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆكەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردوومان كرد


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەكانی توركیا چەند گوندێكی ناوچەی شارباژێڕی سنووی پارێزگای سلێمانیان بۆردوومان كرد.


كامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ بە (باسنیوز)ی راگەیاند پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەكانی توركیا زیاتر لە جارێك گوندەكانی قامیش و درێیان لە سنووری قەزای ماوەت بۆردوومان كرد.


گوتیشی بە هۆی ئەو بۆردوومانەوە ئاگر لە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەكە كەوتووەتەوە، رەز و باخی جووتیاران سووتاوە.


قایمقامی قەزای ماوەت راشیگەیاند بۆردوومانەکان هیچ زیانێکى گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.


چەند هەفتەیەک لەمەوبەر فڕۆکەکانی تورکیا لە کونەماسی سەر بە شارباژێر، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چەکدارانی پەکەکەیان بۆردومان کرد، بەم هۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوون و گەریلایەکی پەکەکەش گیانی لەدەست دا.