كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و کە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا.

ئەمڕۆ هەینی 7/8/2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 1 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 41 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بواری نەوتیش پێشبینی دەکەن کە لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی باردۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک، سەبارەت کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوا نرخەکەی زیاتر بەرزبێتەوە.

هەروەها هۆکارێکی دیکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی عەمبارکراوی کۆگاکانی ئەمریکایە.