سۆران.. بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە 10 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سۆران.. بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە 10 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قایمقامییەتی قەزای سۆران، كرێی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی مانگی حەفتی بۆ دانیشتووانی سۆران دیاریکرد.

وەفا سەعید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە 6/8/2020 لە لایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامییەتی قەزای سۆران، كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی تەمووزی رابردوو دیاریکرا، كە نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە (35.25) دینار دیاریكراوە و موەلیدەكانیش بە تێكڕای (287) كاتژمێر كاریان كردووە، بەپێی ئەم نرخەش بەشێوەیەكی گشتیی هەر ئەمپێرێک بە 10 هەزار دینار خەمڵێندراوە".

ئەوەشی خستەروو، ئەو مۆلیدانەی كەمتر كارەبایان بە هاووڵاتیان داوە یان گرفتێكیان بۆ دروست بووە، بەپێی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا نرخەكەی كەم دەكرێتەوە.