به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى هه‌ولێر: هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچیی سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى به‌رده‌وامه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى هه‌ولێر: هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچیی سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى به‌رده‌وامه‌

"تا ئێستا زیاتر له‌ سێ هه‌زار سه‌رپێچیكار به‌ بڕى ملیارێك دینار سزادراون"

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌بارى هه‌ولێر رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچیى سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستاش زیاتر له‌ سێ هه‌زار سه‌رپێچیكار به‌بڕى زیاتر لە ملیارێک دینار سزادراون.

ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند:ۆ" ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى له ‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، بۆ بڕینى سه‌رپێچی سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى تا ئێستا به‌ردوامه‌ و نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى په‌تاى كۆڕۆنا و له‌پێناو پاراستنى گیانى هاووڵاتیان و كارمه‌ندانمان، له‌ ئێستادا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ هاوبه‌شانى كه‌رته‌كانى پیشه‌سازى و بازرگانى و كشتوكاڵى درێژه‌ى هه‌یه‌".

راشیگه‌یاند: "زیاتر له‌ سێ هه‌زار سەر‌پێچیكارى كاره‌با سزادراون، له‌وانه‌ش هه‌زار و 600 سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ و له‌ میانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كاره‌باكانیان بڕاوه‌، به‌ گشتى زیاتر له‌ سێ هه‌زار سەر‌پێچیكار سزادراون، له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌كیان خۆیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووین بۆ بڕینى ئه‌و كاره‌بایه‌ى به‌ سه‌رپێچى رایان كێشاوه‌".

ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ش كرد" ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى سه‌رپێچیان كردووەته‌ سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌با، جگه‌ له‌ بڕینى كاره‌باكه‌یان سزاى داراییش دراون، له‌م نێوه‌نده‌شدا سه‌رپێچیكاران له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به ‌بڕى ملیارێك و سه‌د ملیۆن دینار سزادراون".