وەزیرانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیرانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ئەمشەو پێنجشەممە هەردوو وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەش وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی" لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕەوشی نەخۆشی کۆڕۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستانمان لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ کرد".

بەرزنجی ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە لەو پەیوەندییەدا جەختیکردووەتەوە لە داواکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی و سازدانەوەی ئامێرەکان و هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی و بودجەکانی بڕیاردراو و بڕەبەشی هەرێمی کوردستان لە وەزیری تەندروستیی عێراق کردووە.


د. سامان بەرزنجی ئاشکراشی کردووە کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا داوەتی وەزیری تەندروستیی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە نزیکەوە کۆبوونەوە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندی نێوان هەردوو وەزارەت ئەنجام بدرێ.