ترەمپ: دوو مانگی تر پێكوتەی كۆرۆنا بەردەست دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ: دوو مانگی تر پێكوتەی كۆرۆنا بەردەست دەبێت


ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند بەر لە وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی، كە رۆژی 3ی نۆڤەمبەری داهاتوو ئەنجام دەدرێ، پێكوتەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەست دەبێت.


ترەمپ لە لێدوانێكیدا بۆ ئێزگەی "گێڕاڵدۆ ڕیڤێرا" وەڵامێكی ئەرێنی و گەشبینانەی پرسیارێكی دایەوە لەبارەی وادەی بەردەستبوونی پێكوتەی دژی كۆرۆنا و رایگەیاند بەر لە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكادا، پێكوتەكە بەردەست دەبێت.


ترەمپ بە دیاریكراوی گوتی نەك هەر بەر لە كۆتایی ئەمساڵ پێكوتەكە بەردەست دەبێت، بەڵكو لەوانەیە بەر لە رۆژی سێی نۆڤەمبەر بكەوێتە دەستەوە. واتە بەر لە مانگی یازدەی ئەمساڵ، بەم شێوەیە بێت سەرۆكی ئەمریكا پێشبینی دەكات مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو پێكوتەكە بگاتە دەست هاووڵاتییان.