چوارەم فڕۆکەی هاوکاریی رووسیا گەیشتە بەیرووت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چوارەم فڕۆکەی هاوکاریی رووسیا گەیشتە بەیرووت

چوارەم فڕۆکەی پڕ لە هاوکاریی حکوومەتی رووسیا بۆ لوبنان، گەیشتە بەیرووت.

وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-8-2020 جارێکی دیکە فڕۆکەی جۆری IL-76، بە بارێکی هاوکاریی مرۆیی، گەیشتووەتەوە بەیرووت.

هەروەها هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا سەرقاڵی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مەیدانیی کاتین لە بەیرووت، بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی تەقینەوە بەهێزەکە.

پێشتر وەزارەتی فریاگوزاریی رووسیا رایگەیاندبوو، کە بە پێنج فڕۆکە هاوکاریی مرۆیی دەگەیەننە بەیرووت و نەخۆشخانەیەکی مەیدانیش لەو شارە دروست دەکەن.

رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا و بەپێی دوایین ئامار، 137 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریان لێکەوتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە 300 هەزار کەس.

تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.