وێنه‌ی بۆشایی ئاسمان 11 شوێنی ژیانی بەتریقەکانی ئاشکرا کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنه‌ی بۆشایی ئاسمان 11 شوێنی ژیانی بەتریقەکانی ئاشکرا کرد

به‌مدواییه‌ مانگێكی ده‌ستكرد چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌ بۆشایی ئاسمان چركاندووه‌ و 11 مه‌مله‌كه‌تی نوێی ئاشکرا کردووە کە کۆمەلێکی زۆر به‌تریق تێیدا‌ دەژین‌، كه‌ پێشتر كه‌س نه‌یزانیوه‌ له‌م ناوچانه‌ به‌تریق هه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ رێژه‌ی 20%  مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ر هه‌بووه‌.

به‌و پێیه‌ی كواڵێتی وێنه‌كان به‌رزن و‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ ده‌چركێندرێن وه‌ك له‌و وێنانه‌ی سه‌نته‌ری رووپێوی به‌ریتانی بۆ كێشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور بڵاوی كردووەته‌وه‌، ڕوون دیارن مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گردبوونه‌وه‌ی به‌تریقه‌كانی ئاسانت كردووه‌.

جێی باسه‌ گه‌ڕان و سووڕانه‌ مه‌یدانییه‌كان پێشتر توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووە وه‌ك وێنه‌كانی بۆشایی ئاسمان، شوێنێ‌ نوێی گردبوونەوە و ژیانی به‌تریقان ئاشكرا بكه‌ن.

ئاژانسی( سكای نیوز) به‌ پشتبه‌ستن به‌ رۆژنامه‌ی" گاردیان"ی به‌ریتانی لەمبارەوە بڵاوی كردووەته‌وه‌ دوو له‌و ناوچه‌ نوێیانه‌ نهێنییه‌كی تایبه‌تیان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌وانیش ئه‌وه‌ن به‌تریقه‌كان دوو ناوچه‌یان داگیر كردووه‌، كه‌ له‌ ئاو دوورن، له‌ پارچه‌ زه‌ویه‌كن به‌ چیایه‌كی به‌فرینییه‌وه‌ به‌ستراون، كه‌ پێشتر ئه‌و ناوچانه‌ به‌تریقیان لێ نه‌بووه‌.

له‌ وێنه‌كاندا دیار كه‌وتووه كه‌ ناوچه‌ نوێیه‌كان چه‌ند سه‌د به‌تریقیان تێدا ده‌ژی و به‌م دۆزینه‌وانه‌ رێژه‌ی به‌تریق بۆ 5  هەتا 10%  زیاد ده‌بێت.

به‌تریق تاكه‌ باڵنده‌یه‌، كه‌ له‌ نزیك ئاو و له‌ناو به‌فردا دەژین، نەک لە‌ وشكانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ كه‌ش و هه‌وا روو بدات، زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ سه‌نته‌ری رووپێوی به‌ریتانی بۆ كێشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور، بیتر فریتویل لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كردووه‌ و ده‌ڵێت: "ناوچه‌ نوێیه‌كانی به‌تریقەکان شتێكی ورووژێنه‌رن. هاوكات وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌ نوێیانه‌ دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام خه‌وشێكیان هه‌یه‌، کە بچووكن".

فیلیب تراتان، كه‌ توێژه‌رێكی دیكه‌ی هه‌مان سه‌نته‌ره‌ روونی كردووەته‌وه‌، ناوچه‌ نوێیه‌كانی به‌تریقەکان به‌ وردی پێویستیان به‌ چاودێری هه‌یه‌، چونكه‌ گۆڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست ده‌كات".

سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌تریقه‌كان ته‌نها له‌ 30 ناوچه‌دا ده‌ژیان، كه‌ به‌ ناوچه‌ی به‌تریق ناسرابوو. ئه‌و ناوچانه‌ش دووره‌ده‌ست بوون و كه‌س دەستی پێیان ڕانه‌ده‌گه‌یشت و له‌ زستاندا پله‌ی گه‌رمیان بۆ 50 پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بوووه‌.

به‌ڵام دوای به‌كارهێنانی وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان، كه‌ كوالێتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ هه‌تا‌كوو مه‌مله‌كه‌ته‌ نوێی به‌تریقەکانی پێ ده‌ستنیشان بكرێت.