ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانى هه‌ولێر بڵاو كرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانى هه‌ولێر بڵاو كرایه‌وه‌


قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى داخستنى چه‌ند شوێنێك له‌ ڕۆژانى هه‌ینى بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانى هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/8/2020، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، ‎له‌ ڕۆژانی هه‌ینی بازاڕه‌ میللییه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده‌، گۆڕەپانی ماتۆرسکیل و پایسکلان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی داده‌خرێن".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، جگه‌ له‌ داخستنى ئه‌و شوێنانه‌، له‌ ڕۆژانى هه‌ینیدا هاتوچۆكردن له‌م شوێنانه‌ى ئاماژه‌یان پێ درا، قه‌ده‌غه‌یه‌.