له‌ ڕووسیا 116 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 116 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا


له‌‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/8/2020، له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 267 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 871 هه‌زار و 894 كه‌س. ‌

هه‌ر له‌ ڕووسیا 116 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 606 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 676 هه‌زار و 357 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.