سەركردەیەكی حدك پاش تووشبوونی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی حدك پاش تووشبوونی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

 

سکرتاریای حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پێنجەشەممە جەلیل گادانی سیاسەتمەدار و ڕێبەرایەتیی پێشووی ئەو حزبە، بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سکرتاریای (حدک)دا هاتووە ئەمڕۆ پێجشەممە 2020.8.6 جەلیل گادانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا، کۆچی دوایی کرد.

جەلیل گادانی لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا گەنج بووە بەشداریی تێدا کردووە و پاشان چەندین ساڵ لە ئاستی باڵای ڕێبەرایەتیی حدکا تێکۆشانی هەبووە.

جەلیل گادانی جیا لەوەی کەسێکی سیاسی بووە، هاوکات نووسەر و وەرگێڕیش بووە و  چەندین کتێبی چاپکراویشی هەیە.

 - لە ساڵی 1934 لە شاری مەهاباد لەدایک بووە.

- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواو کردووە.

-لە ساڵی 1972 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.

-ساڵی 1948بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.

-لە سەردەمی دەسەڵاتی محەمەد رەزا شادا ماوەی 13ساڵ زیندانی بووە و لە زیندان سێ زمان فێر بووە و چەند کتێبێکی وەرگێڕاوە.