بەهۆی تۆپبارانی توركیا دوو سەربازی هەسەدە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی تۆپبارانی توركیا دوو سەربازی هەسەدە گیانیان لەدەست دا

 

لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی سوپای توركیا بە چەكی قورس، دوو چەكداری هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە سنووری (عەین عیسا)ی باشووری گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەست دا.

پەیامنێری (باسنیوز) لە رۆژئاوای كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە تۆپبارانەكەی توركیا شەوی ڕابردوو، خاڵەكانی هەسەدەی لە گوندی (سیدا) و خێوەتگەی (عەین عیسا) كردووەتە ئامانج.

هەر لەمبارەیەوە روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە و جەختیشی لە گیان لەدەستدانی دوو چەكداری هەسەدە كردەوە.

هاوكات لەگەڵ تۆپبارانەكان، هەر شەوی ڕابردوو پێكدادان لە نێوان هێزەكانی رژێمی سوویا و میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە لایەك و هێزەكانی هەسەدە و میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە لایەكی دیكە، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕووی داوە كە بەهۆی شەڕەكەوە چەكدارێكی میلیشیای (جەبهەتو شام)ی سەر بە توركیا كوژرا.

ناوچەی تەماسی رۆژئاوای كوردستان، ماوە نا ماوە، تۆپباران و پێكدادان بەخۆیەوە دەبینێت لە نێوان سوپای توركیا و میلیشیاكانی لە لایەكەوە و هێزە كوردییەكان و ڕژێمی سووریا لە لایەكی دیكەوە، لە ئەنجامیشدا جگە لە چەكداران، كەسانی سڤیلیش دەبنە قوربانی و گوند و ناوچەكانیان چۆڵ دەكەن.