نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی عه‌بدوڵا هه‌ركی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی عه‌بدوڵا هه‌ركی

 

عه‌بدوڵا هه‌ركی، گۆرانیبێژی كورد، تووشی په‌تاى كۆرۆنا بووه‌ و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 2020/8/5، عه‌بدوڵا هه‌ركى ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای وه‌رگرته‌وه‌ و ده‌ركه‌وت تووشی كۆرۆنا بووه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی (باسنیوز) كه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ده‌ستی كه‌وتووه‌،‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و گۆرانیبێژه ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.

عه‌بدوڵا هه‌ركی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، ماوه‌یه‌كه‌ وه‌ك پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی كار ده‌كات، زیاتر به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ خێزانییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.