لە داقووق پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی كوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە داقووق پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی كوشت

شەوی ڕابردوو لە قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، هاووڵاتییەك بە گوللە هاوژینەكەی خۆی کوشتووە و دواتر هەڵاتووە.

لەمبارەوە لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2020 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە گەڕەكی "زەهرا"ی قەزای داقووق، هاووڵاتییەك بەناوی (ع .ح) بەهۆی ناكۆكی و كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، هاوژینەكەی خۆی بەناوی (س. ش) بە گوللە کوشتووە پاش ئەو تاوانە هەڵاتووە."

گوتیشی: "هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی بكوژەكە بەردەوامن."

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دۆخی ئەمنیی کەرکووک و قەزا و ناحیەکانی تێک چووە و تەقینەوە و نائەمنی و دیاردەی کوشتن و تاڵان ڕوویان لە زیادبوون کردوو و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش توانای دابینکردنی سەقامگیرییان لەو ناوچانە نییە.