ژمارەی ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 18 ملیۆن و 929 هەزار و 379 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، چیلی، کۆڵۆمبیا، ئێران، بەریتانیا، ئیسپانیا،، سعودیە، پاکستان، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، تورکیا، ئەرجەنتین، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، کەنەدا، ئەندەنوسیا، فلیپین، قەتەر، کازاخستان، میسر، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 12 ملیۆن و  112 هەزار و 585 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 711 هەزار و 349 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.