كۆتایی ئەم سەدەیە بەرزبوونەوەی ئاو زیانی 14 تریلیۆن دۆلاری دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كۆتایی ئەم سەدەیە بەرزبوونەوەی ئاو زیانی 14 تریلیۆن دۆلاری دەبێت


گۆڤارێكی زانستی جیهانی بڵاوی كردەوە كە بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاو لە داهاتوودا كێشەیەكی گەورەی ئابووری بۆ بەشێك لە وڵاتان دروست دەبێت.


گۆڤاری Springer Nature لە دوایین ژمارەیدا راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر یەكێك لەو كێشە گەورە ئابوورییانەی كە لە كۆتایی ئەم سەدەیە ڕووبەرووی بەشێك لە وڵاتانی جیهان دەبێـتەوە كە ئەویش بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاكان و ڕوودانی لافاوە.


گۆڤارەكە ئاماژەی بەوە داوە كە تاوەكو ساڵی 2100 ئاستی ئاوی زەریاكان بە رێژەیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە، بەمەش 287 ملیۆن كەسی نیشتەجێ ئەو شارانەی كە كەنار زەریاكانن ئاوارە دەبن.


هەروەها گۆڤارەكە نووسیویەتی بە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی شارەكانی كەنار زەریا و دەریا ئاوارە دەبن، بۆیە پێشبینی دەكرێ كە زیانی 14 تریلیۆن دۆلار لەسەر داهاتی ناوەخۆی ئەو وڵاتانە دەبێت.