كەلار.. بەهۆی ڕووداێكی هاتوچۆوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەلار.. بەهۆی ڕووداێكی هاتوچۆوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا

ئەمڕ ۆ چوارشەمە بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە، كەسێك گیانی لەدەست داوە.

كارزان مەجید، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 5/8/2020 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار، لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك لە جۆری (ئۆپڵ) و (ماتۆر سكیلێك) شۆفێری ماتۆر سكیلەكە كە مێرمندالێك بووە، گیانی لەدەست داوە."

گوتیشی: "ئەوە یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بووە كەلە رۆژانی جەژندا بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لە سنووری قەزای كەلار تۆمار كرابێت."