سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد، ئەمەش بە هۆی تەقینەوە گەورەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەیروتی هەژاند.


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكردووەتەوە و تیایدا نووسیویەتی "هاوخەمیمان بۆ هەموو ئەوانەی لە تەقینەوەکەی بەیرووت زەرەرمەند بوون. حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی لوبنان لەم کاتە سەختانەدا دووپات دەکاتەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییان دەکەین".


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەكی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند.