زانایان باس لە بەهێزیی شەپۆڵی دووەمی کۆرۆنا دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانایان باس لە بەهێزیی شەپۆڵی دووەمی کۆرۆنا دەکەن


توێژەران لە زانکۆی لەندەن و قوتابخانەی لەندەن بۆ پارێزگاریی تەندروستی و پزیشکیی ناوچە گەرمەکان، هۆشداری دەدەن کە جیهان لەژێر هەڕەشەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنادایە، کە دوو بەرابەر بەهێزتر دەبێ لە شەپۆڵی یەکەم، ئەگەر لەگەڵ گەڕانەوەی قوتابییان بۆ خوێندن ستراتیژیەتێکی پتەو دانەنرێت.


توێژەران ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا و گەڕانەوە بۆ سەر کار و زیادبوونی بەرکەوتەی کۆمەڵایەتی، رەنگە ببێتە هۆی شەپۆلێکی زۆر ترسناکتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.


توێژەرەکان پێیان وایە کە شەپۆڵی دووەم لە مانگی ئەیلوولی 2020 بگاتە لووتکە، لە خراپترین پێشبینیشدا، ئەوا شەپۆلی دووەم زۆر زیاتر لە دووهێندەی شەپۆلی یەکەم کاریگەریی دەبێ.


توێژینەوەکە، کە لە (لانسێت) بۆ تەندروستیی منداڵ و تازەپێگەیشتووان بڵاو کراوەتەوە دەڵێت: “لەسایەی نەبوونی پشکنین و بەدواداچوون و دابڕینێکی چڕوپڕدا، ئەوا لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان و کردنەوەی کۆمەڵگا، بەهۆی شەپۆلی دووەمی کۆڤید- 19، هەموو سیناریۆیەک پێشبینیکراوە".