سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد


نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی گەلی لوبنان كرد، ئەمەش دوای تەقینەوە گەورەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروت.


سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە "هاوخەمی و نزامان بۆ لوبنان و قوربانییانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت هەیە. پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و دۆستانی قوربانییەکانی دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبنان دەمێنێتەوە".


ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی گەورە شاری بەیروتی هەژاند، بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان زیاتر لە 30 كوژراو و سێ هەزار بریندار هەن.