وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

لەبارەی تووشبووانی چاكبووەوەی پەتای كۆرۆنایە


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بانگەوازێکی بەپەلەدا، داوایەكی ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد، ئەوانەی تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاك بوونەتەوە.


لە بانگەوازەكەدا هاتووە "یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە".


دەشڵێ تکایە ئەوانەی چاک بوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕ کردووە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەیان، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما. بەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆمار دەکەن.