٣٥٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

٣٥٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٥٧ تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران، ١٢ تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست دا.


وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا لەبارەی ئاماری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٢ كەسی تووشبووی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و ٣٥٧ تووشبووی نوێش تۆمار كراون، هەروەها ١٣٨ تووشبووی كۆرۆناش چاك بوونەتەوە.


ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوی وەزارەتەكەیە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٦١)

1. کەرەنتین: (٥٦ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٧٩١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٥ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٦٨١ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٧٦٢ پشکنینی نوێ)
(٩٢٣ هەولێر)، (٣٩٤ سلێمانی، ٢٣٤ گەرمیان، ٣٣ ڕاپەڕین)، (١١٧٨ دهۆك)

3. تووشبوو: (٣٥٧ تووشبووی نوێ)
(٢١٨ هەولێر)
(١٦ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٢ ڕاپەڕین)
(٨٣ دهۆك)
4. چاکبوون: (١٣٨ چاکبوون)
(٨٤ هەولێر)
(٤٤ گەرمیان)
(١٠ هەلەبجە)

5. مردن: (١٢ مردن)
(٦ هەولێر)
(٤ سلێمانی)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٢٤٣ هاوڵاتی (٢٠٤٥٢ دەرچوو)
پشکنین ٢١٣٨٧٦ (٩٠٦٦٨ هەولێر، ٦٧٤٩٨ سلێمانی، ٥٣٧٠٨ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٥١٧٣ (٥١٩٩ هەولێر، ٨٦٩٨ سلێمانی، ٨٠١ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٩٥٥١ (٣٢٦٣ هەولێر، ٥٤٨٢ سلێمانی، ٣٧٦ دهۆك، ٤٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٥٠٣٦ (١٧٩٤ هەولێر، ٢٧٨٦ سلێمانی، ٤١٩ دهۆك، ٣٧ هەڵەبجە)
مردن ٥٨٦ (١٤٢ هەولێر، ٤٣٠ سلێمانی، ٦ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی ئاب ٢٠٢٠