نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی سابیر كوردستانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی سابیر كوردستانی


سەرچاوەیەكی نزیك لە هونەرمەندی كورد سابیر كوردستانی رایگەیاند كە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستیی هونەرمەندەكە به‌ به‌راورد بە ڕۆژانی پێشوو، باشتر بووە.


شاخه‌وان كه‌ركووكی هاوڕێی نزیكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، كە ڕۆژانه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی ته‌ندروستییه‌تی، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند "ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌مڕۆ باشتره‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه‌".

 

گوتیشی "به ‌داخه‌وه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ زۆر خراپ بوو، سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌ك باشتره‌".


هه‌فته‌ی ڕابردوو (باسنیوز) هه‌واڵی تووشبوونی سابیر كوردستانی به‌ په‌تای كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه‌.

سابیر كوردستانی، ناوێكی دیاری هونه‌ری ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت.