بەوێنە.. دانیشتوانی گوندێکی كەركووك لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. دانیشتوانی گوندێکی كەركووك لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە

هاووڵاتییانی گوندێكی سەر بە پارێزگای كەركووك، لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە.

گوندەكە ناوی (گومبەتلەر)ە و دەكەوێتە رۆژئاوای كەركووكەوە و لەلایەن دانیشتوانی گوندەكەوە، ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر ئەركی خۆیان دەستیان بە بۆیاخكردن و جوانكردن و سەوزكردنی كۆڵانەكانی گوندەكەیان كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك، گوندەكانی سنوووری پارێزگای كەركووكی لە هەموو ڕوویەكەوە بەتایبەت خزمەتگوزارییەوە فەرامۆش كردووە.