فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ناوچەی شارباژێڕی بۆردومان کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ناوچەی شارباژێڕی بۆردومان کرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا گوندی "گەڵاڵە"ی سەر بە قەزای ماوەتی لە ناوچەی شارباژێڕ بۆردومان کردووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا چەند موشەکێکیان ئاڕاستەى "کوێرەکانی و دەشتی ژاژۆلان" لە نزیک گوندی گەڵاڵە کردووە.

گوتیشی: "هیچ زیانێکی گیانی بەر دانیشتوانی گوندەکە نەکەوتووە، بەڵام ئاگر لە شوێنی بۆردومانەکە کەوتووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە زیان بەر بنێشت و ڕەزی ھاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە".

قایمقامی قەزای ماوەت، ئاماژەی بەوەش کرد: "ھەرچەندە بۆردومانی "کوێرەکانی و دەشتی ژاژۆلان" کراوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە هیچ کەسێک بەر ئەو بۆردومانە کەوتبێت".

بەھۆی بوونی چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەمە چەندینجارە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکات و ھاووڵاتیانێ سڤیل دەبنە قوربانی.