كاری وێنەگرتنی زنجیرە درامای گورگەكان، كۆتایی پێهاتووە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژكردندایە.
پشتیوان عەبدوڵا، یەكێك لە ئامادەكارانی دراماكە، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێكە كاری وێنەگرتنی دراماكە تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژكردندایە و ڕۆژانە بەردەوام كاری لەسەر دەكرێت".
گوتیشی: "لە ماوەی دوو مانگدا كاری مۆنتاژ و میوزیك و تایتڵی دراماكە تەواو دەبێت و بەمزوانە نمایش دەكرێت".
درامای گورگەكان، لە چەند زنجیرەیەك پێكهاتووە، لە هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە، میهران شیری، كاری دەرهێنانی بۆ كردووە، چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی كورد تێیدا بەشدارییان كردووە.