په‌رله‌مانى كوردستان كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى لێبوردنى گشتى ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

په‌رله‌مانى كوردستان كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى لێبوردنى گشتى ده‌كات

ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى داكۆكى له‌ مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى لێبوردنى گشتى ساڵى 2017، چونكه‌ كه‌موكوڕى تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت.

گولستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى له‌ مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى كوردستان به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند: "یاساى لێبوردنى گشتى كه‌ ساڵى 2017 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌چووه‌، كه‌موكوڕى تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێت ناگونجێت، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ى داكۆكى له‌ مافى مرۆڤ پڕۆژه‌ پێشنیازێكمان بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌رز كردووەته‌وه‌ و تێیدا داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌ ده‌كه‌ین".

راشیگه‌یاند: "سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیازه‌كه‌ى ئێمه‌ى ئاڕاسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به ‌یاساكه‌ كردووه‌، له‌وانه‌ش سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری و داواكارى گشتى و وه‌زاره‌تى كاروكاروباى كۆمه‌ڵایه‌تى ، بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونى خۆیانى له‌سه‌ر بده‌ن، هیوادارین به ‌زووترین كات بتوانین پێشنیازه‌كه‌ بخرێته‌ گفتوگۆكانى په‌رله‌مانه‌وه‌، چونكه‌ سزادراوان به ‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى فه‌رمانى له‌ سێداره‌دانیان هه‌یه‌ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ له‌ بارێكى سه‌ختى ده‌روونیدا ده‌ژین".

ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ش كرد" یه‌كێك له‌ مه‌به‌سته‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى لێبوردنى گشتى ژماره‌ 4ى ساڵى 2017 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ فه‌رمانى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌ و تائێستاش جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شى كه‌ ئازادكردنى مه‌رجدار ده‌یانگرێته‌وه‌، ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤیش هه‌ماهه‌نگن له‌ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاوى یاسایى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى لێبوردنى گشتى".